فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: دڵخۆشن به‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و هێزه‌كانی پێشتیوانیی یه‌ك خراونه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دڵخۆشه به پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دووپاتیشی كرده‌وه كه دڵخۆشن به‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و هێزه‌كانی پێشتیوانیی یه‌ك به فه‌رمانده‌یی سیهاد بارزانی خراونه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
عه‌قید ویلیا‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌یه‌ك له راوێژكارانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵخۆشین به‌و پڕۆسه‌یه .
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كه‌ی هه‌شتا و هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك خراونه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هیواشی خواست كه هه‌مان هه‌نگاو له هێزه‌كانی یه‌كێتی كه مه‌به‌ستی یه‌كه‌ی حه‌فتا بوو، بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
عه‌قید ویلیا‌م گوتیشی: به ڕاستی دڵخۆشین به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.