Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:34

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو گەشەپێدانی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئیب پیتەرسن جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ( UNFPA ) و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان کرا بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامیی دانیشتووان.

سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو گەشەپێدانی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی تەندروستی و خوێندن و پەرەپێدانی سامانی مرۆیی.   

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باس لە گرنگیی ڕێگەگرتن لە توندوتیژیی خێزانی و باشترکردنی دۆخی خێزان کرا کە بنەمایەکی گرنگیی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی ئامارێکی زانستیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد بە هەماهەنگیی لە گەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەرجێک پێویستە لە کاتی ئەنجامدانی ئاماردا، ئەوە لە بەرچاو بگیرێت کە لە هەندێک ناوچەی عێراقدا، بەتایبەتی ناوچە دابڕێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان، گۆڕینی دیموگرافی ئەنجامدراوە و سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بە هۆی شەڕو ناسەقامگیرییەوە، شوێنەکانیان بە ناچاری بەجێهێشتووە و خەڵکی تر هێنراوەتە شوێنەکانیان.

ms

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.