به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: كاتژمێر 6:30 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه 19 - 6 - 2021 ، لەسەر ڕێگای هەولێر_پیرمام، ، لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر ئوتومبێلێکی جۆری نیسان سەنی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت وخۆی کێشا بەچەند دارێکی جوانکاری.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دواتر ئۆتۆمبێله‌كه دوبارە گەڕایەوە سەر شەقام و وەستا.
هاتووچۆ راشیدهگهێنێت: له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا سه‌ر نیشنینێكی به ته‌مه‌ن گیانی له ده‌ستدا كه لە کاتی خۆپیاکێشانەکەدا له ئۆتۆمبێل كه‌وتبووه سه‌ر شه‌قام.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه هه‌ر له رووداوه‌كه‌دا شۆفێره‌كه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
هاتووچۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: تیژڕۆیی هیچ بەدواوە نیە تەنها کارەسات نەبێت ،جا تکایە پابەندی خێراییە دیاری کراوەکان بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.