گه‌نجێكی عێراقی كه‌ته‌مه‌نی لهبیستهكانهو خه‌ڵكی یه‌كێك له‌شارۆچكه‌كانی پارێزگای زیقاره، به فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆیانی هێنا.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، هۆكاری خۆكوشتنه‌كه بۆ كێشه‌ی خێزانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه و رایده‌گه‌ێنن كه گه‌نجه‌كه هه‌وڵی داوه هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات،به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی رێگرییان لێكردووه، چونكه خێزانداره،به‌ڵام گه‌نجه‌كه سوور بووه له‌سه‌ر داواكه‌ی و له‌ئه‌نجامی فشاری خانه‌واده‌كه‌ی، به فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
جێگای ئاماژه پێكردنه له پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌هۆی پاڵنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، رووداوی رفاندن و كوشتن و خۆكوشتن رۆژانه روو له‌زیاد بوونه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.