لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان كۆبووه‌وه.
بەمەبەستی تاووتوێكردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و لەسەر بانگھێشتی لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/14، لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، لەھوڵی پەناگیری لەتەلاری پەرلەمان لەگەڵ خالد شوانی وەزیری ھەرێم بۆ دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەندو فارس عیسا نوێنەری ھەرێم لەعێراق کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە ئەو تەوەرانەی كه لیژنه‌كه لەگەڵ شاندی میوان مه‌به‌ستیه‌تی گفتوگۆی لەسەر بکات خسته‌ڕوو، لەوانە دۆخی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ھەماھەنگیکردنیان، ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی رێكکەوتنى ھەرێم و بەغدا لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ھەموو ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەنێوان ھەردوولاو ئاراستەکردنی پرسیار‌و ڕاوو سەرنجی ئەندامانی لیژنەکە، وەزیری ھەرێم و نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەلایه‌ن خۆیانەوە بەزانیاری و ڕوونکردنەوەکانیان وەڵامی پێویستی ئەندامانی لیژنەکەیان دایەوە، ھەروەھا شاندی حکومەت بەڵێنیدا ھەرچی زووە ئەو پرسانە بەدوادچوونی زیاتر بۆ بکەن به‌مه‌به‌ستن گەیشتن بەچارەسەری گونجاو.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان کردەوە بۆ بەدوادچوون و چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بەکارەکانیان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لیژنەو شاندی میوان کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو ناوەڕۆک و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌كه‌ماندا تاوتوێی دواین ره‌وشی ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ، چۆنییه‌تی بانگه‌شه‌كردنی كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقمان كرد.
هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌نگدانی ده‌نگده‌ران له‌و ناوچانه هه‌روه‌ها گرفته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كورد له‌و ناوچانه باسیان لێوه‌كرا.
هاوكات خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم كاروباری دانووستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌دواداچوونی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی باڵای به‌دواداچوونی دروست كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.