له‌م رۆژانه نووسه‌ر و شاعیر ئاری ئاغۆك ، نامیلكه شیعرێكی تازه‌ی به‌چاپ گه‌یاند به‌ناونیشانی (نامه‌كانی ئاو ) ،كه له‌رێگه‌ی چه‌ند تێكستێكی ئه‌ده‌بیه‌وه شاعیر په‌نجا نامه‌ی له‌رێگه‌ی زمانی ئاوه‌وه بۆ ئێمه‌ی نووسیوه و په‌یامی مرۆڤایه‌تی بۆ ئاو دووپات ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر ئاری ئاغۆك راگه‌یاند" ڕه‌هه‌ندی (ئاو) لای من بریتیه له پاكی و جوانی و ساده‌یی، به‌ڵام به‌زمانێكی فه‌لسه‌فی و پڕ بیركردنه‌وه ئاماژه‌م پێكردوه ".
هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌م نامیلكه‌یه ( 50 ) كورته نامه له‌خۆده‌گرێ، به‌تیراژی 500 دانه له چاپحانهی چوارچرا چاپكراوه‌و له نه‌خشه‌سازی و دیزایینی هیوا كۆمپیوته‌ره".
, له یه‌كێك نامه‌كاندا ئاری ئاغۆك ده‌ڵێ:
له بڕی پاره
رۆژانه ....
دواین قومه ئاو خواردنه‌وه‌ی باوكم
ده‌خسته نێو ده‌خیله
كه‌دایكم مرد .... ده‌خیله شكا
ماڵ پڕ بوو له به‌ره‌كه‌تی ئاو و سێبووری ژیان
ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.