سـەعید هـەرکی ـ ئەندامی پەرلەمانی کـوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه و تێكدانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆی هه‌یه بگاته هه‌ر شوێنێك له ناو هه‌رێمی كوردستان , له راستیدا په‌كه‌كه ئه‌و تصوره‌ی هه‌یه كه ئه‌و خاوه‌ن ماڵه و ئێمه یاخود حكومه‌تی هه‌رێم مێوانه ، یان بیانووه به شێوه‌یه‌كی وردتر ، ده‌یان كێشه‌ی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه , بیانووی بۆ توركیا دروست كردوه كه ده‌ست له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربدات .
روونیشیكرده‌وه كه په‌كه‌كه بۆته هۆكاری ئاواره‌بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه , چۆلكردنی ئه‌و هه‌موو گونده , هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان , ئه‌وانه هه‌مووی ئاسته‌نگن كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستانیان دروست كردووه .
هه‌روه‌ها په‌كه‌كه خۆی به خاوه‌ن ده‌زانێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بێگانه ده‌زانێـت , په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده مه‌ترسی هه‌یه له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیه‌كه‌ی له داعش زیاتره . په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی داگیركا‌ر كار ده‌كه‌ن .
پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ بگرن و ته‌باو یه‌كریز بن , ئه‌و شه‌ڕه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه به هه‌رێمی كوردستان ده‌یفرۆشن , ته‌نها دژی پارتی نیه , به‌ڵكو دژی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان و قه‌واره‌كه‌یه‌تی .
ئاماژه‌شیدا كه لێژنه‌ی پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌ی خۆی هه‌بووه , كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه , پێویستیشه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به‌یاننامه‌ی هه‌بێت و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی په‌كه‌كه بكات .
داواشمان كردووه به فه‌رمی كه دانیشتێك بۆ ئه‌و پرسه له په‌رله‌مان به‌رێوه بچێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.