عمید عوسمان محەمەد مستەفا ـ ب. گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هۆكاری شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه :
ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مرۆ , یه‌كێك له رووداوه نه‌خوازراوه‌كان بووه , كه هه‌میشه ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نه‌مانویستووه شه‌ری كورد به كورد بكرێت , به‌ڵام به‌پێی پلانێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری هه‌مووی بگه‌رێته‌وه ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
دیاره یه‌كه‌م جار نیه چه‌كدارانی په‌كه‌كه په‌ڵاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی ئاسایش ده‌ده‌ن و ده‌یكه‌نه ئامانج و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن .
ئه‌و رووداوه به وردی به‌مشێوه‌یه بووه كه ئۆتۆمبیلێك بووه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه چوونه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بكات , كه‌وتۆته بۆسه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه , 5 پێشمه‌رگه شه‌هید و 7ی دیكه بریندار ده‌بن , دواتر چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه به چه‌ك و قه‌ناس , یه‌كێك به قه‌ناس بریندار بووه و ئامانجی په‌كه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه بووه كه رێگری له پێشمه‌رگه بكه‌ن نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پلانی بۆ داناوه .
په‌كه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیستمان له‌و لێدوانانه‌ی هه‌مووی كه ئه‌مڕۆ دایان ناراست بوون , پێشمه‌رگه ئازاده بۆ هه‌ر شوێنێك هێز جوله پێ بكات , په‌كه‌كه له ساڵی 1992 تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆته هۆكاری سه‌رئێشه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
روونیشیكرده‌وه كه په‌كه‌كه مه‌به‌ستی په‌لكێشكردنی وڵاتانی داگیركه‌ره بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان .
په‌كه‌كه هه‌ر كاتێك بزانێت له سوپای توركیا نزیك بۆته‌وه ئه‌وا گرفتێك دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی توركیا هێزی خۆی بهێنێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان .
په‌كه‌كه به چ یاسایه‌ك ناو له شوێنه‌كان ده‌نێت ؟ ئه‌وان بۆ ناچن له كوردستانی باكوور هه‌رێم دروست بكه‌ن كه شوێنی ئه‌وانه .
په‌كه‌كه بازرگانی له‌و ناوچانه ده‌كات , به‌ڵكو مادده‌ی هۆشبه‌ر له چه‌ندین عه‌مبار داناوه و گه‌نجانی ئێمه‌ی پێ له رێ لاده‌به‌ن , په‌كه‌كه كارێكی باشی نه‌كردووه ، ده‌یان گه‌نجیان دزی ، كوا ئێستا ئه‌و گه‌نجانه له كوێن ؟
حكومه‌تی عێراق پێویسته پاسه‌وانی سنوور زیاتر گرنگی پێبدات و ژمارهیهان زیاد بكات .
نووسینی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.