وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوی ژماره 2ى بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: لە ئەنجامی پەلامارەکەی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021 لە چیای مەتین ـ سنوری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکی پ.ک.ک وە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەرو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت: لەم هێرشەدا هێزەکانی پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه، لەکاتێکدا چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە، وەک هەر ناوچەیەکی تری سنووری هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بە مافی خۆی دەزانێت، جوڵە و سەنگەرسازی پێویست بکات.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: لێرەوە داوادەکەین، حکومەتی عێراق بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت. هەروەک داواش لە هێزەکانی پەکەکە دەکەین، رێز لە سنوور و سەروەری خاکی کوردستان بگرێت و شەڕ لەماڵی کورد و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: سەرکۆنەی توندی ئەم پەلامارە دەکەین و هۆشداریش دەدەین، کە دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێ دەستدرێژیەکانی پەکەکە و هەموو پەلامارو دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە رابگیرێت، کە ئەرکی سەرەکی پێشمەرگە لەئێستادا پاراستنی خاکی هەرێم و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشە.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت: پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی ئەم پەلامارە دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: په‌که‌که چه‌کی سوک و قورسی به‌کارهێناوه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.