له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌رله‌وه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی فراوانی كۆمه‌ڵه‌ی "جی حه‌وت" بكات، كه بڕیاره رۆژانی 11 بۆ 13ی حوزیران له‌شاری كۆرۆنواڵ له بریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت، چاوی به بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بكه‌وێت .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی هه‌روه‌ها هاتووه له‌یه‌كه‌م گه‌شتی و دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی وڵاتانی روسیا و توركیا و سه‌رۆك وه‌زیران و شاژنی بریتانیا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاره جۆ بایدن و له‌گه‌ڵ جیل بایدنی شاژنی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له 13ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ شاژن ئێلیزابێت شاژنی بریتانیا كۆببێته‌وه، بڕیاریشه رۆژی 14ی مانگ، به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێبكه‌وێت و هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا كۆببێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه رۆژی دواتریش به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كات .
له كۆتایشدا كۆشكی سپی ئاشكرای كردووه، جۆ بایدن له به‌لژیكا له‌گه‌ڵ شا فیلیپ و ئه‌لكسه‌نده‌ر دیكرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و ڕۆژی 16ی حوزه‌یران، له ژنێف،جۆ بایدن له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.