Erbil 11°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:48

پزیشکێکی کورد له‌لایه‌ن گروپێکی عه‌سایٔیب یٔه‌هلی حه‌قه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

د. عه‌مار زه‌نگه‌نه‌ پزیشكێكی كورد  كه‌كاری بازرگانی ده‌رمان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ده‌رمان  له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سی عه‌ره‌ب ده‌بێت، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نادرێت پێى راده‌گه‌یه‌نن:  به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نین ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بده‌ن، دواتر له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ده‌سترێژی ده‌كرێته‌ سه‌ری و به‌سه‌ختی له‌شاری خانه‌قین بریندار ده‌كرێت.  


له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یٔه‌م رووداوه‌ و ورده‌كارییه‌كانی، د. عه‌مار زه‌نگه‌نه‌  به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:  دوای یٔه‌وه‌ی له‌ مانگی حه‌وتی ساڵی 2020 ، رێژه‌یه‌كی ده‌رمان له‌جۆری ڤیتامین سی و حه‌بی زینك به‌ژماره‌یه‌ك كه‌سی عه‌ره‌بی به‌غدا فرۆشتووه‌، كه‌پێشتریش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه‌ هیچ گرفتێك نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌مجاره‌یان دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌رمانه‌كان ده‌كڕن و ده‌یبه‌ن بۆ شاری به‌غدا، كه‌بریار بوو دوای ماوه‌یه‌ك پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ پێمان راگه‌یاندرا كه‌ ئاماده‌نین ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بده‌ن و كه‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردنه‌وه‌ به‌ناوی گروپی جیاجیاوه‌ و رایانده‌گه‌یاند كه‌ به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نین ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بده‌ن.
د. عه‌مار گوتیشی دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان كرد به‌كه‌س و كاری ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌سێك له‌عه‌شیره‌ته‌كه‌یان كه‌خۆی به‌ لێپرسراوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ناساند: رایگه‌یاند له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌رمان و بڕه‌ پاره‌كه‌ لێژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنین، ئه‌وه‌بوو دانیشتنی یه‌كه‌م له‌شاری هه‌ولێر بوو، دواتر گوتیان دانیشتنی كۆتایی له‌ خانه‌قین ده‌بێت.
د. عه‌مار زه‌نگه‌نه‌ راشیگه‌یاند: كه‌ دوای ئه‌وه‌ی رازیبووین به‌و دانیشتنه‌ سه‌ردانی شاری خانه‌قینمان كرد له‌كات و شوێنی ده‌ستنیشانه‌كه‌ له‌گه‌ره‌كی حه‌ی شوڕته‌ی خانه‌قین به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كه‌ له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ كه‌ به‌ ماتۆڕ سكیلێك بوون  هێرش كرایه‌ سه‌ر خۆم و برایه‌كم.
هه‌روه‌ها گوتیشی به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ ته‌نیا من به‌سه‌ختی برینداربووم.
د. عه‌مار زه‌نگه‌نه‌ راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا، بۆ چاره‌سه‌ری خێرای پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین كراین و دواتر كه‌لار و ئینجا له‌شاری هه‌ولێر كه‌وتینه‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه‌ و تا ئێستاش هه‌ر له‌ ژێر ئه‌و چاودێرییه‌م.
د. عه‌مار زه‌نگه‌نه‌ گوتیشی: هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌رووداوه‌كه‌دا هه‌بووه‌، سوپاس بۆ خوا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كران له‌كۆی حه‌وت كه‌سه‌وه‌ پێنج كه‌سیان ده‌ستگیر كراون  له‌ به‌ندینخانه‌كانی شاری هه‌ولێر راگیراون.
هه‌روه‌ها د. عه‌مار راشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ پێشتر و ئێستاش پاڵپشتی كراون له‌لایه‌ن گروپی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌قه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیه‌وه‌ له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ دیاله‌ له‌پێناو ئازادكردنی تۆمه‌تباران.
د. عه‌مار گوتیشی: ئێمه‌ش  له‌سه‌ر هه‌ر سێ مادده‌ی  406، فه‌قه‌ره‌ی 31، مادده‌ی 456ی فرت و فێڵ و 2ى خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل داوامان له‌سه‌ر تۆمه‌تباران تۆماركردووه‌.
د. عه‌مار هیوا ده‌خوازێت دادگاییه‌كه‌ی تۆمه‌تباران له‌دادگادا به‌سزای خۆیان بگه‌ن و مافه‌ یاسایی و داراییه‌كانمان بۆ بگه‌رێته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.