لە یارییەكی دۆستانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ڕكابەریەكانی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان میوانداری هەڵبژاردەی وێڵزی كردو یاریەكەش لە یاریگای ئەلیانز ڕیڤیێرا لە شاری نیس بەڕێوەچوو.
لەئەنجامدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا، لە خولەكی بیست وشەشدا، ناوبژیوان بەكارتی سوور، نیكۆ ویلیامس یاریزانی وێڵزی كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە تیپی میوان یاریەكەی بە دە یاریزان تەواوكرد.د
پاشان كلیان مباپێ ئەستێرەی لاوی فەڕەنسا گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە خولەكی سیی و پێنج تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلوهەشتدا، ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی بارسا گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بەدەستهێنا، دواتر ئەستێرەیەكی دیكەی بلاوگڕانا كە ئەویش عوسمان دێمبلی بوو، گۆڵی سێیەمی فەڕەنسیەكانی لە خولەكی حەفتاونۆ تۆماركرد.
جێگای باسە هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە گڕوپی شەشەمی جامی یۆرۆ دایە كە گڕوپێكی ئاگرینەو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی هەنگاریاو پۆرتوگالی پاڵەوانی ئەوروپاو ئەڵمانیا دەبێتەوە.
لهیارییهکی دۆستانهدا فهڕهنسا سهرکهوتنی بهسهر وێڵز تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.