لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: چەند هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوون و تێیدا ژمارەیەك شوێنێكی شارەكە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردن سوودمەندبوون و شارەوانیی سلێمانیش دەڵێ ئەو جۆرە پرۆژانە بەردەوامیان دەبێت.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە درێژەی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، دوو پرۆژەی قیڕتاوكردنیان لە شەقامەكانی گردی سەرچنار و چاككردنی شەقامی گۆڕەپانی چیا لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی شەقامی بەردەم بانكی رەشید جێبەجێ كرد.
شارەوانی سلێمانی له‌باره‌ی جێ به‌جێ كردنی پڕۆه‌ژی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان رایدهگهێنێت: لەپێناو خزمەتكردنی شارەكە و كارئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بەردەوامیان دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.