Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:34

چاودێرێکی سیاسی : هەرێمی کوردستان بۆتە ناوەندی هاوکێشە سیاسییەکان و بڕیاری یەکلاکەرەوە

کوردستان TV
100%

د. سەباح سوبحی حەیدەر، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی بۆ کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند :هەرێمی کوردستان بۆتە ناوەندی هاوکێشە سیاسیەکان و بڕیاری یه‌كلا کەرەوە.

ئەوچاودێرە سیاسییە گوتی: لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک حزب و کەسایەتی سیاسی و ئیداری عێڕاق سەردانی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆک بارزانیان کرد،هاوکات سەردانی شاندی رەوتی سەدر بۆ هەرێمی کوردستان وچاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، گوزارشت لە گرنگی هەرێمی کوردستان دەکات لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق .

هەروەها د. سەباح سوبحی گوتیشی:  ئەم سەردانە، وەک سەردانەکانی دیکەی زۆربەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و نێودەوڵەتییەکانە و هەولێر بە یەکێک لە گرنگترین وێستگه‌كان هەژماردەکرێت و بەفاکتەرێکی یەکلاکەرەوە دادەندرێت .

ئا/فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.