بەرپرسی لقی23ی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور کرایەوە و بڕیاریش دراوە بارەگاکانی پارتی لە مەخموور کە دوای16 ی ئۆکتۆبەر داگیرا کرابوون، چۆڵ بکرێن.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی بیست و سێی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور كرایه‌وه، پێنج ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و ژووره ده‌ستبه‌كاربوون.
روونیشی كرده‌وه، ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌كه، هاوكار ده‌بێت بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه و متمانه‌ی هاووڵاتیان، كه دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ كردبوو.
به‌رپرسی لقی بیست و سێی قه‌ره‌چووغ، ئاشكراشی كرد، بڕیاره باره‌گاكانی پارتیش له مه‌خموور چۆڵ ده‌كرێن، كه له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌جێیهێشتبوون.
ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکووک پێکهێنرا، بە گوێڕەی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا چەند ناوەندێکی دیکەی هاوبەش بکرێنەوە و بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پڕ بکرێنەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە جوڵەکانی داعش لەو ناوچانە بهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.