سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌ی پێویست له‌لایه‌ن سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سه‌وزاییه‌كانی سلێمانی به‌رز ده‌نرخێنێت و رایدهگهێنێت: ئه‌و هه‌نگاوه دڵی ژینگه‌پارێزانی خۆش كردووه.
ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدهگهێنێت، سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی و دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ، بە تایبەتی ته‌رخانکردنی بڕی نزیكه‌ی شەش ملیار دینار بۆ سەوزاییەکانی شاری سلێمانی، جێگەی دەستخۆشییە و ھەنگاوێکی گرنگ و چارەنووسسازە و بەو کارە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دڵی ژینگەپارێزانی خۆش کرد.
ده‌شڵێت، ھەرچەندە درەختەکانی سلێمانی بەرەو وشکبوون دەچن، بەڵام بە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەتوانین درەختەکان لە وشکبوون بپارێزین و زیاتر رێژەی درەختەکان و پارکەکانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری سەوز بکەین.
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، راشیدهگهێنێت، ھەرچەندە قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هەرێمی کوردستانی گرتووه و سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و تیمەکەی ئەرکێکی قورسیان لەسەر شانە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین لە داھاتوودا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕووی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و چاکكردنی ڕێگەوبانەوە زیاتر خزمەتی پارێزگای سلێمانی بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.