Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:38

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دوو کادرو میدیاکاری دەزگای سەتەلایتی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبووان و دەزگای سەتەلایتی کوردستان کرد، كه‌ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبووان تەیب دەشتانی و کەنعان حوسێن و دەزگای سەتەلایتی کودستان...

بەئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەردوو کادرو میدیاکاری بەتوانای دەزگای سەتەلایتی کوردستان (تەیب دەشتانی و کەنعان حوسێن)مان پێگەیشت، کەئەمرۆ بەنەخۆشیی کتوپر ماڵئاواییان لێکردین.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخه‌میى قووڵی خۆمان ئاراستەی هەردوو بنەمالەی کۆچکردووان و دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵانی کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.

"انا للە وانا الیە راجعون"
د.هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
دووشەممە, 24 ئایار 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.