Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:13

فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو کارمەندی کوردستان تیڤی و کەناڵەکە دەکات

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا ڕایگه‌یاند: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەنعان حوسێن و تەیب دەشتانی، راگەیاندنکار و تەکنیککارانی کەناڵی سەتەلایتی کوردستان-مان پێگەیشت.

ڕاشیگه‌یاند: فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی هەردوو کۆچکردوو و بەڕێوەبەر و کارمەندانی سەتەلایتی کوردستان دەکات.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: هیوای بەهەشتی خوایی بۆ خوالێخۆشبووان کەنعان حوسێن و تەیب دەشتانی و دڵنەوایی بۆ خزموکەس و هەڤاڵانیان دەخوازین.

انا لله وانا الیە راجعون

فراکسیۆنی پارتی

لە پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.