له په‌یامێكدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی هەردوو ڕاگەیندکار (كه‌نعان حوسێن) تەکنیکار و (تەیب دەشتانی) هەواڵساز له به‌شی نوسینی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان-مان پێگەیشت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبووان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی هەردوو ڕاگەیندکار (كه‌نعان حوسێن) تەکنیکار و (تەیب دەشتانی) هەواڵساز له به‌شی نوسینی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان-مان پێگەیشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و ئاشنایانی هەردوو بنەماڵە و بەڕێوەبەر و هاوکارانیان و کارمەندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین. له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایتان بدات و گیانی خوالێخۆشبووان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر 2021.5.23
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.