له‌شاری سلێمانی ،له حه‌وته‌مین ساڵیادی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ند (عه‌باسی كه‌مه‌ندی) ،ڕێكخراوی نوێگه‌ر بۆگه‌شه‌پێدانی هونه‌ری به‌به‌شداری گروپی میوزیكی نوێگه‌ر یادی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی كرایه‌وه.
له‌م یاده‌دا باس له وێستگه‌كانی ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند (عه‌باسی كه‌مه‌ندی) كرا وه‌له‌لایه‌ن چه‌ند گۆرانیبێژێك به وتنه‌وه‌ی چه‌ند به گۆرانییه‌كانی عه‌باسی كه‌مه‌ندی ئه‌م یاده به‌رز راگیرا.
مامۆستا عه‌باس كه‌مه‌ندی هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رزی كورد كه به مامۆستای حه‌وت هونه‌ر به‌ناوبانگ بووه ، ساڵی 1952 له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه ، له ته‌مه‌نی 16 ساڵی ده‌ستی داوه‌ته نووسینی شیعر و چیرۆك و كه‌سێكی شاره‌زا به ئه‌ده‌بیات و فولكلۆری كوردی بوو، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له‌یه‌كێك له ركابه‌رییه‌كانی چیرۆك نووسیدا له‌رادیۆ سنه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنابووه ، به‌رهه‌مه‌كانی كه‌مه‌ندی: نووسینی شێعر بۆ زیاتر له 150 گۆرانی و تۆماركردنی 60 گۆرانی … كاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا كه‌مه‌ندی ته‌نیا له بواری گۆرانی‌دا كۆ نابنه‌وه، به‌ڵكو ناوبراو نیگاركێشێكی به‌توانا‌و چه‌ندین به‌رهه‌می نووسین، شیعر‌و هه‌روه‌ها كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین شانۆ ئه‌نجامداوه‌و خه‌رمانێكی به‌كه‌ڵكی خسته سه‌ر فه‌رهه‌نگ‌و موسیقای كوردی ..
جه‌لال مه‌له‌كشاه یه‌كێك له‌شاعیرانی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ناوبانگی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و باره‌وه به BBC وتووه : عه‌باس كه‌مه‌ندی هیچ كات هونه‌ری خۆی به ده‌سه‌ڵاتداران نه‌فرۆشتووه و هه‌ژاری له ژیانی ئاسووده پێ باشتر بووه.
سایانی باسه به‌یانی رۆژی ( پێنجشه‌ممه22 ی ئایاری 2014 )، ئه‌م مامۆستا پایه‌به‌رزه له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له شاری سنه‌ی كۆچی دواییكرد ، به‌ڵام ته‌نها به جه‌سته ، چونكه هه‌میشه و به‌رده‌وام به ئاواز و كاره مه‌زنه‌كانیه‌وه زیندووه و له‌لای هه‌مووانه.
ئا- كامران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.