وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی سەبارەت دابەشکردنی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەرکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردوە و رایدهگهێنێت: رەزامەندی دەربڕا لەسەر نوێکردنەوەی خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی دارایی 2021.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، رێژەی 15%ی داهاتی گەشتوگوزار، رێژەی 17%ی داهاتی ئاو و رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.