Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:28

پارێزگاری هەولێر: دەست بەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەینەوە

کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هەولێر له‌گه‌ڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان كۆبووه‌وه‌ رایگه‌یاند: دەستدەکەنەوە بەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی (ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان).

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویه‌تی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا، لەکۆبوونەوەکەدا، میکانزمی دەستکردنەوە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی (ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان) لە سنووری پارێزگای هەولێر دیاریکرد و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و شارەوانییەکانمان ڕاسپارد کە لەنزیکترین کاتدا بەپێی ئەو بەرنامە ڕێژی و پلانانەی ئامادەکراوە لێژنەی تایبەت دەستنیشان بکرێت و دەست بکرێتەوە بە تەواوکردنی پڕۆژە تەوانەکراوەکان بە تایبەتی ئەوانەی کەبەهۆی دۆخی دارایی و کۆرۆنا وەستێنراوبوون.

پارێزگاری هەولێر نووسیوویه‌تی: لەگەڵ ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە بەپێی ڕێزبەندی لەبەرنامەی کاردا دیاریکراون،  هەروەها تەئکیدمان لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەبێ جیاوازی و بەیەکسانی لەسەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە، بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندی ناوەندی شاری هەولێر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.