Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:03

هیومان رایس وۆچ داوا له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌کات به‌ شێوه‌یه‌کی به‌هێزتر رووبه‌رووی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هیومان رایس وۆچ رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كدار كه‌ ده‌ستیان له‌ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان هه‌یه‌، خاوه‌ن پارتی سیاسی و‌ په‌رله‌مانتارن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا و ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشه‌ڕوو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هێشتا به‌هێزتر بكه‌ن.

له‌ راپۆرته‌كه‌یدا هیومان رایتس وۆچ  كه‌ رۆژی هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌شڵێت: له‌ وه‌ته‌ی خۆپیشاندانی نارازیبوون له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده‌ ده‌ستی پێكردوه‌ كوشتنی رۆژنامه‌وان و چالاكوانه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له‌ هه‌شتا و یه‌ك هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان تۆمار كراوه‌ كه‌ سی و چوار له‌وان سه‌ركه‌وتوون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، له‌سه‌دا بیست و پێنجی تیرۆره‌كان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی دا بوونه‌ و لێژنه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ پێكهێندراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكیان نه‌بووه‌.

هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،  ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ به‌بێ ترس كاری تیرۆركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌ پشت ئه‌ستوورن و له‌ یاسا و حكومه‌ت هیچ جۆره‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیان نییه‌.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هیومان رایس وۆچ داوا ده‌كات كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر رووبه‌رووی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌‌ بوه‌ستێته‌وه‌ و یان ئه‌وه‌تا ناتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هیچ جۆره‌ گۆڕانكاریه‌ك ئه‌نجام بدات.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.