له كه‌ركووك سبه‌ی ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت، ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه به‌شدار ده‌بن.
یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بیژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند: ژووری هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه ماون له‌گه‌ڵ شانه نووستووه‌كانی داعش، له ئێستادا له گروپی بچووكی پێنج بۆ شه‌ش كه‌سی چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتریش خۆیان له بیابانه‌كان و چیاكان حه‌شار ده‌ده‌ن.
یه‌حیا ره‌سوڵ گوتیشی، له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه تا بیست و یه‌كی مانگ، دووسه‌د و دوو بۆمبی چێنراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و نۆسه‌د و شه‌ست و سیی چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و بیست تیرۆریستی داعش‌یش كوژراون.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیش رایگه‌یاند: ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه به‌شدار ده‌بن له‌و ژووره و ئامانجیش لێی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنییە لە ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.