قائیمقامی شنگال رایگەیاند: بارودۆخی قەزای شنگال لە ئاستێکی خراپدایە و پەکەکە هەژموونی تەواوەتی بەسەر شنگالدا سەپاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال له لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییەکان رایگه‌یاندووه: گه‌ریلاكانی پەکەکە هەژموونی تەواوەتییان بەسەر قەزای شنگالدا سەپاندووە، هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردنی گەنجانی شنگال بۆ قەندیل بەمەبەستی راهێنان و دواتریش ڕەوانەی شنگالیان ده‌كاته‌وه.
قائیمقامی شنگال گوتوویه‌تی: زۆر ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردن له شنگال بكرێت هۆكهرهكهشی بۆ ئه‌مه گه‌ڕانده‌وه به‌هۆی زۆری چه‌ند هێزی چه‌كداری وه‌كو په‌كه‌كه و یه‌په‌شه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.