دکتۆر سەباح سوبحی حەیدەر، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ رایگه‌یاند: هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە ڕووی سیاسی و پڕاکتیکی جیاوازی زۆری دەبێت.
دکتۆر سەباح سوبحی حەیدەر، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆتایبەت بۆ کوردستان تی ڤی، گوتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جیاوازی زۆره له رووی بابه‌تییه‌وه و له رووی ژینگه‌ی ئه‌نجامدانییه‌وه، له رووی بابه‌تییه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی دروست بوو دوای رووداوه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ گۆرانكاری خستنه سه‌ر خودی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه ویاسای ژماره 9 ساڵی 2020 تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی و په‌له‌كردن له دانانی چه‌ندین ره‌خنه‌ی لێگیراوه، به‌ڵام هۆكارێكیش بووه بۆ گۆرینی فیكری حیزبه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن وشێوازی ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كه به‌كاردێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هاوکات دکتۆر سەباح گوتیشی: هه‌روه‌ها گۆرانكاری چووه ناو ئیراده‌ی هاوپه‌یمانی نێوان پارته سیاسییه‌كان ئه‌مه‌ش به كۆی ئه‌م گۆرانكارییانه جیاوازییه‌كی به‌رچاو ده‌چێته ناو ئه‌دای لایه‌نه سیاسییه‌كان وچۆنییه‌تی مامهڵهتكردنییان له‌گه‌ڵ دۆسییه ناوخۆیی ودهرهكیهكاندا.
دکتۆر سەباح ده‌شڵێت: له رووی ژینگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه لایه‌نی سیاسییه مه‌ده‌نییه‌كان فراوانتر بوون به‌رامبه‌ر لاواز بوونی پاڵپشتی بۆ لایه‌نه سیاسییه ئاینییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رهاویشتانه بوو كه رووداوه‌كانی تشرین دروستیان كرد، كه بووه هویی دروست بوونی گرژییه‌كی زۆر مه‌ترسیداری نێوان ئه‌م دوو لایه‌نانه كه چاڵنجی ئه‌منی له شاری به‌غدا وشاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌راست وباشووری عیراق دروست كرد.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زاكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م هه‌موو گۆرانكارییانه‌ی كه باس كرا سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش جیاوازی هه‌یه ،چونكه راسته ئه‌م یاسایه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن وئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام له‌رووی كه‌شی هه‌ڵبژاردن جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هێزێك یان ئیراده‌یه‌كی سیاسی نوێ له دوای ئه‌م رووداوانه سه‌ری هه‌ڵنه‌دا ،هه‌روه‌ها له‌رووی ئه‌منییه‌وه هیچ چاڵنجیكی نوێ خۆی نه‌سه‌پاند وهه‌مان سه‌قامگیری سیاسی وئه‌منی به‌رده‌وامه پێش وپاش رووداوه‌كانی تشرینی 2019 ،ئه‌مه‌ش وا ده‌سه‌لمێنی كه گۆرانكارییه‌كان زیاتر له به‌شی ناوه‌راست و باشووری عێراق زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه زیاتر خۆی سه‌پاندووه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له رووی چۆنیه‌تی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی بازنه‌كانی شێوازی هاوپهیمانییهكانه.
. ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.