Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:33

ئه‌ستۆن ڤیلا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەهەفتەی سی و حەوتەم و پێش كۆتایی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی شكستی هێناو بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی ئەستۆن ڤیلای میوانی دۆڕا.
 دوای تێپەڕبوونی هەشت خولەك بەسەر فیكەی دەستپێكی یاری، هێرشبەری هۆڵەندی، ستێڤێن بێرگوین گۆڵێكی بۆ تۆتنهام بەدەستهێنا.
 لە خولەكی بیستیشدا، سێرجیۆ ڕیجیلۆن بەرگریكاری تۆتنهام گۆڵی بەرامبەری ولڤەرهامپتۆنی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، پاشان یاریزان ئۆلی واتكینز گۆڵی دووەم و بردنەوەی ئەستۆن ڤیلای لە خولەكی سیی و نۆ بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئەستۆن ڤیلا لە پلەی یازدەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاودوو خاڵ بەرزبووەوەو تۆتنهامیش لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندەوە بۆ پلەی حەوتەم دابەزی و ژمارەی خاڵەكانی لە پەنجاونۆ خاڵ وەستا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.