له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له 10ی ئایاره‌وه له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، تا ئێستا زیاتر له 240 فه‌له‌ستنینی و 12 ئیسرائیلی كوژراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه جارێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز له كه‌رتی غه‌ززه و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون.
شایانی باسه دوێنێ جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامداو بایدن به نه‌ته‌نیاهووی گوتووه : ئه‌مریكا چاوه‌ڕێده‌كات گرژییه‌كان به رادده‌یه‌كی به‌رچاو هێوربكرێنه‌وه.
به‌ڵام زیاتر له جارێك به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاندووه كه ئاگربه‌ست به‌م زووانه ناكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.