دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گوتارێكدا كه له باره‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله‌وه به توندی هێرشی سه‌ر یه‌هوودییه‌كانی كردبوو و رایگه‌یاندبوو كه خوێن رشتن له خوێنیاندا هه‌یه، ئه‌مریكایش وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نید پرس رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به یه‌هوودییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكات و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌ردۆغان و قسه‌كانی ده‌كات.
نید پرس هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان خزمه‌تی ئاشتی و ئارامی ناكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه هانده‌ر بۆ زیاتر كردنی توندوتیژی و ئاڵۆزتر كردنی دۆخه‌كه.
ناوبراو گوتوویه‌تی نابێت ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا قسه‌ی له‌و جۆره بكه‌ن و ئه‌گه‌ر خه‌می فه‌له‌ستین و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستینیانه پێویسته پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی واشنیگتۆن بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كه بكه‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران
ئه‌مریکا سه‌رکۆنه‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان ده‌کات
ئه‌ردۆغان یه‌هوودییه‌كانی به خوێنڕیژ له قه‌ڵه‌م دابوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.