له چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای توركیا له‌باره‌ی كه‌یسی خۆپیشاندانه‌كانی پشتیوانی كردن له كۆبانێ، كه تێیادا 108 سیاسه‌تمه‌داری كورد دادگایی ده‌كرێن، ئه‌مڕۆ دادگا دووه‌مین دانیشتنی ئه‌نجامدا. هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه حاڵیحازر له به‌ندیخانه‌ی ئه‌دڕنه‌یه یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌دا دادگایی ده‌كرێت.
ده‌میرتاش له‌باره‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگاوه گوتی: لێژنه‌ی دادوه‌ران ساخته‌كارییان له وه‌رگێڕكردنی به‌ڵگه‌كاندا كردووه و هه‌ستیارترین و گرنگترین رسته‌ی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپایان له باره‌ی منه‌وه سڕیوه‌ته‌وه و رسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی دیكه‌یان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له دژی من به‌كار بهێنن. ده‌میرتاش هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه كه‌یسی كۆبانێ كه‌یسێكی یاسایی نییه به‌ڵكو كه‌یسێكی سیاسییه و ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له هه‌ده‌په ده‌كاته‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا كه پارتییه‌كی سیاسی خۆی بخاته شوێنی دادگاكان و پارتییه‌كی سیاسی دیكه له‌به‌ر بیروڕِا و هه‌ڵوێستی سیاسی دادگایی بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.