مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.
له رایگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانیدا هاتووه، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر كەسێكی گوماناوی گەیشتە دەست پۆلیسی سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا (م ، أ ، م ) لەدایكبووی 1994 بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی دهشڵێت: لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت تۆمەتبار بەنایاسایی هاتۆتە ناوشاری سلێمانی، لەئێستادا تۆمەتبار ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.