Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 06:07

د. ساڵح عومه‌ر : ئه‌گه‌ر رێککه‌وتنی سایکس بیکۆ نه‌با ، ئه‌گه‌ر هه‌بوو کورد ببێته‌ ده‌وڵه‌ت

کوردستان TV
100%

دكتۆر ساڵح عومه‌ر مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ و ده‌ره‌نجامی به‌ سه‌ر كورد رایگه‌یاند :

دوای به‌رپابوونی شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م ، بیركرایه‌وه‌ كه‌ چۆن دوای شه‌ڕ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ نێوان خۆیان دابه‌ش بكه‌ن ، سالی 1915 وتووێژه‌كان ده‌ستی پێكرد ، دواتر رێككه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆی بێكه‌وته‌وه‌ . زیاتر بیر له‌ قازانجی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا كرایه‌وه‌ . به‌ریتانیا زیره‌كتر بوو كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی زیاتر به‌دی بهێنێت . ئه‌وه‌ش له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كورد بوه‌ته‌ قوربانی ، هۆكار بووه‌ بۆ نه‌بوونی به‌ ده‌وڵه‌ت . ئه‌گه‌ر سایكس بیكۆ نه‌با ئه‌گه‌ر هه‌بوو كورد ببێته‌ ده‌وڵه‌ت .

فه‌همی سه‌لمان چاودێری سیاسی لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند : له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند : به‌ رای من ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ سه‌ر ئیداره‌ی پاشماوه‌ی عوسمانیه‌كان بوو ، به‌ڵام كورد سوودی له‌و ره‌وشه‌ی ئه‌و كات نه‌كردووه‌ . له‌ رووی سیاسی له‌و ئاسته‌ نه‌بووه‌ كه‌ سوود له‌و رێككه‌وتنه‌ ببینین . ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان زیاتره‌ كه‌ پاشماوه‌كان له‌ نێوان خۆیان دابه‌ش بكه‌ن . ئه‌و زنجیره‌ تراجیدیایه‌ به‌رده‌وام به‌ سه‌ر كورد دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش بۆ ئاست نزمی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف لای خۆیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ و ده‌ره‌نجامه‌كانی رایگه‌یاند : ئه‌و رێككه‌وتنه‌ تایبه‌ت نه‌بوو به‌ دابه‌شكردنی كوردستان ، به‌ڵكو دابه‌شكردنی داهاتی شه‌ڕه‌كه‌ شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م . ئه‌وه‌ش به‌دبه‌ختی كورد دابه‌ش بووین به‌ سه‌ر 4 پارچه‌ ، به‌ڵام ده‌بوایه‌ په‌ند وه‌ربگرین ، له‌دوای ئه‌و تاڵییه‌ ، به‌درێژایی مێژوو به‌ هۆی ناتفاقی خۆمان دووچاری بووین . جیاوازی ناو ماڵی خۆمان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و به‌ش به‌ش بوونه‌ین . به‌ڵام ده‌مانتوانی هه‌ڵبستینه‌وه‌ و ئێستاش ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ له‌و كه‌وتنه‌ هه‌لبستینه‌وه‌ .

دكتۆر ساڵح عومه‌ر مامۆستای زانكۆ روونیكرده‌وه‌ كه‌ تێكستی سایكس بیكۆ بخوێنینه‌وه‌ ، هه‌تا ویلایه‌تی موسڵ دابه‌شكرابوو ، ئه‌وه‌ش بووه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ دابه‌شكردنی وڵاتان . مێژووی عێراق ئه‌گه‌ر بخوێنینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ خاوه‌نی نه‌بووه‌ و كه‌سێكیان له‌ حیجاز هێنا بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دابمه‌زرێت . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ریتانیا له‌ گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ بخرێته‌وه‌ باوه‌شی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ پێدانی پشك و ئیمتیازاتی نه‌وت بۆ به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 75 ساڵ .خۆی بڕیار بوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ فه‌ره‌نسا بێت .

به‌ڕێز فه‌همی سه‌لمان لای خۆیه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ : ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌ین و روویداوه‌ له‌ مێژوودا ، ئه‌و شه‌ڕه‌ درێژه‌ له‌ نێوان لایه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی و رۆژئاوای ده‌ریای سپی . هه‌ر كاتێك رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی سه‌قامگیر بێت مه‌ترسیه‌ بۆ رۆژئاوای ده‌ریای سپی . هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند گه‌وره‌ نه‌بن و پێویستیان به‌ وڵاتانی زلهێز بێت .

دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف روونیكرده‌وه‌ كه‌ زۆر قورسه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ ، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌ ره‌واكانی خۆمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ، شتێكی موسته‌حیل نیه‌ كه‌ گۆرانكاری بێته‌ كایه‌وه‌ . ئێمه‌ی كورد سیاده‌ی قانونیمان نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یاسایی و سیاسی . یه‌كڕیزی ماڵی كورد زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ و بۆ ئاینده‌ .

دكتۆر ساڵح عومه‌ر مامۆستای زانكۆ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند به‌ریتانیا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌ركووك بگرێته‌وه‌ ، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ عومان ئه‌مریكا و ئێران رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ كورد بگرن بۆ ئه‌وه‌ی راپرسییه‌كه‌یان سه‌ر نه‌گرێت و دژایه‌تی كوردیان كرد . كورد بووه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز ، ئه‌وه‌ی كه‌ باس له‌ مافی مرۆڤ و بنه‌ماكانی رێزلێنان له‌ مرۆڤ زو ئازادییه‌كانی ، ته‌نها دروشمه‌ ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان زاڵه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ .

فه‌همی سه‌لمان له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند : سیاسه‌ت له‌ رێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پێناسه‌ ده‌كرێت ، ئه‌و به‌رخودانه‌ی پێشمه‌رگه‌ دژ به‌ تیرۆریستانی داعش ، بۆته‌ سه‌رنج راكێشانی رۆژئاوا ، میلله‌تی كورد قاره‌مانن به‌ڵام له‌ رووی ئیداره‌ سیاسه‌ته‌وه‌ وه‌ك پێویست نین ، نه‌ماتوانیوه‌ خه‌ونه‌كان بهێنینه‌ دی .

دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف لای خۆیه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك ده‌نگ نین ، به‌ڵام گروپه‌كانی حشدی شه‌عبی كه‌ ته‌واو دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن كه‌چی وه‌كو پێویست سزایان ناده‌ن . یه‌كێك له‌كاره‌ هه‌ره‌ پیرۆزه‌كانی 30 ساڵه‌ی حوكمرانی ئێمه‌ وه‌كو كورد ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بووه‌ . بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ستم كرد كه‌ هاووڵاتیه‌كی پله‌ یه‌كم ، به‌ڵام هۆكاری شكستی ریفراندۆم خۆمان بووین ، له‌ناوخۆمان ته‌باو یه‌ك را نه‌بووین .

دوای 105 ساڵ له‌ سه‌ر رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ پێویسته‌ چی بكه‌ین ؟ دكتۆر ساڵح عومه‌ر مامۆستای زانكۆ ئاماژه‌یدا كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان گۆرانكاری به‌ سه‌رداهاتووه‌ ، بۆیه‌ ده‌كرێت گۆرانكاری له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ بكرێت .ئه‌وه‌ واقیعێكه‌ ده‌بێ دركی پێبكه‌ین .

لای خۆیه‌وه‌ فه‌همی سه‌لمان گوتی : به‌لێ پێویسته‌ كورد گه‌شبین بێت ، پێویسته‌ هه‌رێم وه‌ك بیلبیله‌ی چاوی خۆمان بپارێزێن .

هه‌روه‌ها دكتۆر سیروان گوتی : ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نێو خۆمان ته‌با بین هه‌موو مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌بن .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.