Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:22

هاوپەیمانان: 27 کردەوەی تیرۆریستی داعشمان پۆچه‌ڵ کردۆته‌وه‌

کوردستان TV
#12
100%

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند: لەمانگی ئایاردا هاوبەشەکانیان لەعێراق و سوریا شه‌ست و شه‌ش ئۆپه‌راسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە.
 
وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش له‌ هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، تا ئێستا لە مانگی ئایار، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا، شەست و شەش ئۆپه‌راسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌، ئۆپه‌راسیۆنەکان بیست و حەوت کردەوەی تیرۆرستییان پوچەڵکردوەتەوە، كه‌ تیرۆرستانی داعش به‌ نیازبوون ئه‌نجامی بده‌ن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش داوایه‌كی له‌ هاووڵاتیانی عێراق كردووه‌ و ده‌ڵێت هاوكارمان به‌ بۆ له‌ناوبردنی داعش، ئاماژه‌ی به‌وشكردوه‌، هەر زانیارییەک لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەبوو، دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن و زانیاری ده‌رباره‌ی تیرۆرستان بۆ ژماره‌ی ‌چوارسه‌د و په‌نجاو چوار بنیرن.

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.