Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:20

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی جۆری (A) دانرا

کوردستان TV
100%

 

 ئەمڕۆ دووشەمە 2021.5.10، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و  موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکومی و ئیداری شاری هەولێر،  لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەی تەندروستی جۆری (A) لە گەڕەکی کورانی عنکاوەی نوێ دانرا، کە لەسەر ئەرکی گروپی گەلیاوە بەگوژمەی (2,500,000,000) دووملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت. 
لەڕێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا، وێڕای سوپاس و دەست خۆشی بۆ گروپی گەلیاوە بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە خێرخێوازییە کە لەشوێنێکی زۆر گرنگی شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت، ڕایگەیاند: "دڵخۆشین بەوەی لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا وەکو پارێزگای هەولێر لەسەر و بەندی ئامادەکاریداين بۆ ڕاگەیاندنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەشاری هەولێر بە(3) قۆناغ، کە بەداخەوە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی و بابەتی کۆرۆنا بەشیک لە پڕۆژەکان ڕاگیرابوون، ئومێد دەکەین کە ئەو پڕۆژانەی ڕادەگەێنرێت و ئیستا ئامادەکاریان بۆکراوە کە لەقۆناغی یەکەم (28) ملیارە و قۆناغی دووەم (26) ملیارە و قۆناغی سێیەم و کۆتایش زیاتر لە (80) ملیار دینارە، ببێتە بەشیکی گرنگ لە جێبەجێبوونی خواستەکانی خەڵک، بەپێی ئەو پلانانەی داشمانناوە ڕاگرتنی تەوازنێکە لەنێوان شار و دەروبەر و تەنانەت گوندەکانیش لەبەرچاوو گیراون بۆئەوەی پڕۆژەکانیان تێدا ئەنجامبدرێت".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەکی دیکە لەو پڕۆژانەی تایبەت بەنێو شاری هەولێرن، جیاواز لەو (3) پڕۆژەیەی کەباسمانکرد ڕادەگەێنرێت، حکومەتی هەرێمی لەبەرنامە و پلانەکانی خۆیدا میحور و کارەکانی خۆی خستۆتە ڕوو کەئەویش خواستی خەڵک و خزمەتگوزارییەکانی خەڵکە، بەڵام لەهەر بارێکدابین پێویستیمان بەوە هەیە بەهاوکاری و هەماهەنگی کەرتی تایبەت و گروپەکان لەکارە خێرخوازییەکاندا پشتیوانی حکومەتبن، بۆیە جارێکی دیکە تەئکید لەوە دەکەینەوە ئێمە ئەرکمانە وەکو پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان زمینەسازی بکەین و دەرفەت بۆ سەرمایەگوزاران بڕەخسێنین تاوەکو بتوانن بەباشترین شێوە کارەکانی خۆیان ئەنجامبدەن، لەبەرامبەر ئەوەشدا ڕێز لەکارەکانیان دەگرین بەتایبەت لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە ژمارەیەکی زۆر دڵخۆشکەرمان بینی لە کۆمپانیاکان و گروپەکان لەشارەکاندا لەسێکتەری جیاوازەکاندا پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن، ئەوەش دەلالەتی ئەو روحیەتە نیشتیمانییە کە لەلایەن خەڵکی خواپێدا و سەرمایەگوزارانی کوردستاندا هەیە".

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.