سەدان خۆپیشاندەر لە پارێزگای کەربەلای باشووری عێراق لە دژی تیرۆرکردنی چالاکوان، ئیهاب جەواد وەزنی گردبوونەوە و تایەی ئۆتۆمبێلیان لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە شارەکەدا سووتاند.
بەرەبەیانی دوێنێ، چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لەلایەن کەسانی نەناسراو لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کەربەلا تیرۆر كرا.
خۆپیشاندەران گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە تیرۆرکردنی ئیهاب جەواد وەزنی تۆمەتبار دەکەن.
شایەتحاڵەکان ده‌ڵێن، سەدان خۆپیشاندەر لە دەوروبەری باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری کەربەلا گردبوونەوە و تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند و ئاگریان لە خاڵی پاسەوانەکانی کۆنسوڵخانەکە بەردا.
خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌یه‌ك كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له كه‌ربه‌لا گه‌مارۆدا و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكردنیان ته‌قه‌یان به ئاسماندا ده‌كرد.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به به‌مه‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به تیرۆر كردنی ئیهاب جەواد وەزنی له به‌غدا و زیقار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له‌باره‌ی تیرۆركردنی چالاکوان ئیهاب جەواد وەزنی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، وەزارەتی ناوخۆی راسپارد بەزووترین کات بکوژانی ده‌ستگیر بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌ن.
بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی دووهه‌زار و نۆزده دا، لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەریان ھەڵدا، زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر و چالاکوانانی مەدەنی و ھێزە ئەمنییەکان کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.