لەگوندی تاق حەربی عەرەب لەبناری چیای مەقلوب لەسنوری ناحیەی زێلکان بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە کەسێك کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
له بارهی شهڕهكهوه پۆلیسی سنوورەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: شەڕەکە دوای بانگی ئێواره ڕوویداوه و تا ئێستا هۆکاری شەڕەکە دیار نییە.
ڕاشیگهیاند: دوای چەند خولهكێك تەقەکردن کەسێك دەستبەجێ دەکوژرێت و کەسێکیش بریندار دەبێت.
گوتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و هیزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و شەڕەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
له بارهی قوربانییهكانیشهوه گوتی: تەرمی هاووڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی داد لە دهۆك کراوە و بریندارەکەش گەیندرایە نەخۆشخانەی شێخان.
هەروەها پۆلیسی سنورەکە ئەوەشی ڕاگەیاند چەند جارێکی تریش شەڕ لەنێوان ئەم دوو بنەماڵەیە ڕوویداوە.
شایهنی باسه لەماوەی یەک مانگدا لەسنووری شێخان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەمە چوارەم کەسە دەکوژرێت و زیاتر لە۱٠ کەسیش برینداربوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.