دوای ھاتنی چوار فەوجی سەربە سوپای عێراق بۆ پارێزگای کەرکووک، لەئێستادا ئەو ھێزە لە سێ ناوچەی جیاوازی کەرکووک جێگیرکراون.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ھێزێکی سەربازی کە پێکهاتووە لە هەزار و 200 کارمەند بەناوی پاراستنی یاسا لە بەغداوە بۆ کەرکووک بەڕێکەوتن و لەئێستادا ئەو ھێزە لە قەزای دووبز، ناحیەی سەرگەڕان و ناحیەی پردێ جێگیرکراون.
ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر ھەرکی راگەیاند "ھێزەکە لە چوار فەوج پێکھاتووە و لەئێستادا لە دەورووبەری کەرکووک جێگیرکران کە هەزار و 200 سەربازی سوپای عێراقن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.