Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:31

له‌ پریمه‌رلیگدا هانده‌ران ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ نێو یاریگاکان

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌فته‌كانی ‌كۆتایی خولی ئینگلته‌را، رێكخه‌رانی پرێمه‌رلیگ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌ره‌میدا بلاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دوایین دوو گه‌ڕی كۆتایی خوله‌كه‌دا، رێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت جارێكی دیكه‌ به‌ یاریگاكان ئاشنا ببنه‌وه‌.
 به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخه‌رانی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ سوککردنى ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا كه‌ له‌ رۆژی ده‌ی ئایاری داهاتوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت، هاوكات له‌ دوو گه‌ری كۆتایی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلته‌را رێگه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی هانده‌رانی تیپی میواندار ده‌درێت ئاماده‌ی یاریگاكان بن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگای یاریگاكان به‌رووی هانده‌رانی تیپی میوان ناكرێنه‌وه‌.
 جێگای باسه‌ یاریه‌كانی گه‌ڕی سیی و حه‌وت له‌ هه‌ژده‌و نۆزده‌ی ئه‌م مانگه‌و یاریه‌كانی گه‌ڕی سی و هه‌شت و كۆتاییش‌ له‌ بیست وسێی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.  
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.