Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:01

چێڵسی 3 خاڵی گرنگی له‌ وێست هام یونایتد وه‌رگرت

کوردستان TV
100%


له‌هه‌فته‌ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی سێ خاڵی گرنگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی وێستهام یونایتدی میوانداری برده‌وه.
 یاریزانانی بلوز له‌ هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی وێستهام یونایتد، تا له‌ خوله‌كی چل وسێدا، تیمۆ ڤێرنێری ئه‌ڵمانی سوودی له‌ ده‌رفه‌تێك وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ تۆماركرد.
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی وێستهام هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو، هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور، فابیان بالبوێنای پاراگوایی و به‌رگریكاری وێستهامی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و وێستهام یونایتدیش به‌ په‌نجاوپێنج خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه‌.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.