له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی گه‌ڕی 32 خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، كاتژمێر5:15 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه به‌كاتی هه‌ولێر بارسێلۆنا میوانداری ڤیاریاڵ ده‌كات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆی ئه‌نجام دانی 31 یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌دا بیست و یه‌ك بردنه‌وه‌ی تۆمار كردوه‌و پێنج یاری دۆراوه‌و له پێنج یاریش یه‌كسان بووه خاوه‌نی شه‌ست و هه‌شت خاله‌و له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت و یاریه‌كی دواخراویشی ماوه.
بارسێلۆنا به بار‌و دۆخێكی باش تێده‌په‌رێت و له دوو یاری رابردوو دوو سه‌ركه‌وتنی به‌دست هێناوه‌و ده‌یه‌وێ به‌رده‌وامی به‌بردنه‌وه‌كانی بدات ، له دوا یاریش به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل شكستی به یانه‌ی خیتافی گهیاندو ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان و بێ ئاوردانه‌وه له ركابه‌ره‌كانی هه‌نگاو به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه بدات .
هه‌رچی یانه‌ی ڤیاریاڵه خاوه‌نی چل و نۆ خاله، دوازده بردنه‌وه‌و حه‌وت دۆراندن و سێزده به‌رامبه‌ر بوونی هه‌یه له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت ، ڤیاراڵ ده‌یه‌وێت به‌سوود وه‌رگرتن له‌یاریگای خۆی ئاستێكی باش به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا پێشكه‌ش بكات و له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان رایبگرێت .
ئه‌م ئێواره بارسێلۆنا میوانداری ڤیاریاڵ ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.