Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:52

له‌بۆندس لیگادا بروسیا دۆرتمۆند سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یونیۆن تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 
یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەركەوتنی لە هەفتەی سییەمی خولی ئەڵمانیا بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی یونیۆن بەرلینی میوانی بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا دۆرتمۆند بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان ماركۆ ڕیۆس لە خولەكی بیستوحەوت به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ لێدانی سزا تۆماریكرد.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوهەشتدا، ڕافائێل گوێرێرۆی پۆرتوگالی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووەم و دڵنیایی میواندارەكانی بەدەستهێنا.
 بەم ئەنجامەش دۆرتمۆند سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركردو كۆی خاڵەكانی لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە پەنجاودوو خاڵ، یونیۆن بەرلینیش بە چلوسێ‌ خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەند دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.