یانەی تۆتنهام بەفەرمی خۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە، ئەویش بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكە لەم وەرزە كە بە كۆكردنەوەی پەنجا خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دایەو لە قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ بە دینامۆ زەگرب دۆڕاو ماڵئاوایی لە خولەكە كرد.
لە بیست وپێنجی ئەم مانگەشداو لە یاری كۆتایی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا، تۆتنهام ڕووبەڕووی مانچستەرسیتی دەبێتەوە، هەردوو یاریدەدەری ڕاهێنەر، ڕیان ماسۆن و كریس پاول بە شێوەی كاتی و تا كۆتایی ئەم وەرزە سەرپەرشتی مەشقی یانە لەندەنیەكە وەردەگرن.
بە پێی سەرچاوەكانی دەنگوباسی بهریتانیا، ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتوس بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی مۆرینیۆ لە هاوینی داهاتوو، ههر له میدیاكانهوه ههردوو ڕاهێنهر یولیان ناگلسمان و برندان ڕۆجهرز بۆ ڕاهێنهرایهتیكردنی تۆتنهام له شوێنی مۆرینیۆ باسیان لێوهدهكرێت.
جێگای باسە خۆزێ مۆینیۆی تەمەن پەنجاوهەشت ساڵ لە تشرینی دووەمی دووهەزارونۆزدە لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرژەنتینی بووە ڕاهێنەری تۆتنهام، بەڵام نەیتوانی هیچ دەستكەوتێك بۆ یانەكە بباتەوە .
مۆرینۆ لهئهرکی راهێنهرایهتی تۆتنهام دورخرایهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.