Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:35

له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید گۆلبارانی ئیباری کرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ری سی و سێی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گۆلبارانی یانه‌ی ئیباری كردو به‌پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ ئه‌تله‌تیكۆ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌ركابه‌ریه‌كه‌كرد، له‌خوله‌كی چل و دوو ئه‌نخیل دی كۆریا گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوو خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ ئه‌نخیل دی كۆریا گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
 گێمی یه‌كه‌م ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌دوو گۆلی بێ وه‌لام له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی چل و نۆ یانك فیریرا پاسێكی جوانی خرایه‌ پێش و دوای یاریكردن به‌گۆلپارێز و هێلی به‌رگری گۆلی سێیه‌م و دلنیایی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، كورانی سیمۆنی چاویان له‌گۆلی دیكه‌ بوو، له‌خوله‌كی په‌نجاو چوار ماركۆس لۆرنتی گۆلی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ و له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت ماركۆس لۆرنتی گۆلی پێنج و كۆتایی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
 به‌مجۆره‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید براوه‌ی سێی خألی یاریه‌كه‌ بوو و پارێزگاری له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی لالیگا كرد.  


                                                         

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.