چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرایانكرد كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی سێ دز به چه‌كه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كریس سمۆلینگی ئینگلیزی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕۆماو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كه‌وه دزیان لێكردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی سێ دزی ده‌مامكدار كه چه‌كیان پێ‌بوو، چوونه‌ته سه‌ر ماڵی كریس سمۆلینگ له شاری ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، له‌و كاته‌ش سمۆلینگ و هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی و دایكی و یه‌كێكی دیكه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ماڵه‌وه بوون، دزه‌كان به چه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له سمۆلینگ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه‌و ناچاریان كردوون ده‌رگای قاسه‌ی ماڵه‌كه‌یان بۆ بكه‌نه‌وه، دوای كردنه‌وه‌ی قاسهكهش دزه‌كان سێ كاتژمێری به‌هاداری جۆری رۆلێكس و نزیكه‌ی سێهه‌زار یۆرۆ و چه‌ند پارچه خشڵێكی به‌نرخیان دزیوه‌و هه‌ڵاتوون.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتاڵیا لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و به دوای دزه‌كان ده‌گه‌ڕێن تا ده‌ستگیریان بكه‌ن، جێگای باسه سمۆلینگی ته‌مه‌ن و سی و یه‌ك ساڵ و به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، له ساڵی دووهه‌زارونۆزده له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕۆما كرد .
3 دز به چه‌که‌وه هه‌ڵده‌که‌وتنه سه‌ر ماڵی کریس سمۆلینگی به‌رگریکاری یانه‌ی ڕۆما
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.