Erbil 13°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:01

بایرن میونشن نزیکه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ده‌ستکه‌وت

کوردستان TV
100%


ئه‌گه‌رچی یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستی پاریس سانجێرمانی كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی خوله‌كه‌، به‌لام به‌شداربوونی تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ له‌ ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگ نزیكه‌ی سه‌د ملیۆن یۆرۆ سوودی بۆ بایرن هه‌بوو.
 له‌مباره‌وه‌ رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی بلاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بایر‌ن میونشن توانی قۆناغی گرووپه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی ببرێت، ئه‌م یانه‌یه‌ بری هه‌شتاوپێنج ملیۆن و سه‌د هه‌زار یۆرۆ پاداشتی وه‌رگرت.
دواتر له‌ قۆناغه‌كانی دیكه‌ پاداشتێكی به‌ نزیكه‌ی پازده‌ ملیۆن یۆرۆی پێبه‌خشرا، له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی یانه‌كه‌ له‌ ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنس لیگ، بڕی دوانزه‌ ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی ده‌ستكه‌وت ده‌بوو.
 جێگای باسه‌ ئه‌م داهاته‌ی تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ له‌كاتێدایه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌كه‌ بری سه‌دوپه‌نجا ملیۆن یۆرۆ زیانی دارایی پێگه‌یشتوه‌، بۆیه‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پاداشته‌ یارمه‌تی بوژانه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی یانه‌كه‌ ده‌دات و قه‌باره‌ی زیانه‌كانشی كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌ رابردووشداو دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنس لیگ، بایرن میونشن بڕی سه‌دوسیی ملیۆن یۆرۆ ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو.  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.