Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:29

خۆشه‌ویستی له‌ زه‌مه‌نی کۆلیرا دا

کوردستان TV
100%

ره‌خنه‌گره‌ سینه‌ماییه‌كان ده‌ڵێن: چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی (گابریل گاریسیا ماركیز) داهێنانه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌جیهانیی ئه‌ده‌بی كردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ش خزمه‌تی هونه‌ری سینه‌مای كردووه‌، چه‌ند هه‌وادارو ئاشق به‌رۆمانه‌كانی هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ش له‌وانه‌ی به‌كه‌فو كۆڵه‌وه‌ شه‌یدای بینینی ئه‌و فیلمانه‌ن كه‌ له‌رۆمانه‌كانی ئه‌و وه‌رگیراون، یا ئه‌و سیناریۆیانه‌ی ماركێز نووسییوویه‌تی.

ئه‌وه‌تا ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆرو زه‌وه‌ندن، كه‌ گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ره‌ سینه‌ماكاره‌كان كارییان له‌سه‌ر كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی كه‌ ماركێز به‌رپرسی ئه‌كادیمییای سینه‌ما بووه‌ له‌كۆبا زۆر سیناریۆی سینه‌مایی نووسییووه‌، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به‌رۆمانه‌كانییه‌وه‌ نه‌بووه‌، وێڕای ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌مه‌كسیك ده‌یانیی نووسی.

بۆیه‌ ئه‌مڕۆكه‌ فیلمێكی زۆر هه‌ن ناوی ماركێزییان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ چ ئه‌وانه‌ی له‌رۆمانه‌كانییه‌وه‌ وه‌رگیراون، چ ئه‌وانه‌ش ئه‌وخۆی وه‌ك سیناریۆ نووسیوویه‌تی.

رۆمانی (خۆشه‌وستی له‌زه‌مه‌نی كولێرادا) یه‌كه‌م فیلم نییه‌ كه‌ له‌كاره‌كانی (ماركێز) وه‌رگیرابن، به‌ڵكو پێش ئه‌و فیلمی (ئاریندیرای كێوی) هه‌بوو كه‌ ساڵی 1983 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌رازیلی (رای جویرا) به‌رهه‌م هاتوه‌، له‌هه‌مان ساڵیشدا ده‌رهێنه‌ری ناسراوی ئیتاڵَی (فراننسیسكۆ) رۆمانی (روداوی مردنێكی راگه‌یاندراو) ی ده‌رهێَناوه‌، كه‌ هه‌ردوو ئه‌كته‌ری جیهانیی (ئه‌فیریت و ئارنیللا) رۆڵَی پاڵه‌وانییه‌تییان تیادا بینییووه‌، هه‌روه‌ها رۆمانی (كۆلۆنێَل شتێكی ننیه‌ بۆ نووسین) ساڵی 1999 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی (ئارتۆرۆ ریمبیستین) كرایه‌ فیلمێكی سینه‌مایی، كه‌ له‌نواندنی (فرناندۆ لوجان و سه‌لما حایك) بوو، دواتر فیلمێكی دیكه‌ی به‌ ناوبانگی شاكاره‌كانی ماركێز كه‌ له‌ ساڵی 2004 به‌رهه‌م هاتووه‌، فیلمی (له‌كاتژمێری په‌شێوی) دابوو له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌رازیلی (رای جویرا) ده‌رهێندراوه‌.

ره‌خنه‌گره‌ سینه‌ماییه‌كان ده‌ڵێن :چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ماركێَز ده‌ست رۆیشتوو بووه‌ له‌نووسینی رۆماندا، ئه‌وه‌نده‌ش توانستی نووسینی سیناریۆی هه‌بووه‌، له‌چه‌ندین ئه‌زموونیش دا ئه‌و راستییه‌ ئاشكرا بووه‌، ئه‌مه‌یه‌ وای كردووه‌ ماركێز له‌رۆمانه‌كانیدا زه‌مینه‌ خۆش بكات بۆ دروست كردنی وێنه‌ی سینه‌مایی.

ئه‌و لێك نزیكییه‌ له‌نێوان رۆمان و سیناریۆی وێنه‌یی، وای كردووه‌ ئه‌و فیلمانه‌ی له‌رۆمانه‌كانی ماركێز به‌رهه‌م هێندراون، ببن به‌خاوه‌نی زۆرترین داهات، وه‌ك رۆمانه‌كانی بوون به‌خاوه‌نی زۆرترین خوێنه‌ر له‌جیهاندا.

ئه‌م دوو باڵیه‌ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا وای كردووه‌ هه‌وادارانی ماركێز ببن به‌دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان له‌هه‌موو جیهاندا .

فیلمی(خۆشه‌ویستی له‌زه‌مه‌نی كولێرادا) ئه‌گه‌رچی رۆمانه‌كه‌ی به‌زمانی ئیسپانی نووسراوه‌، به‌ڵام فیلمه‌كه‌ پشتی به‌ده‌قه‌ ئینگلیزییه‌ وه‌رگێَڕاوه‌كه‌ به‌ستووه‌، هه‌روا رۆمانی یادی سۆزانییه‌ خه‌مباره‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری دانیماركی(هۆنگ كاسلن) كراوه‌ته‌ فیلم به‌هه‌مان ئاستی فیلمه‌َكانی تر سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه‌، فیلمه‌كه‌ باس له‌ خۆشه‌ویستی پیره‌مێردێكی رۆژنامه‌نووس ده‌كات له‌گه‌ڵ كیژۆڵه‌یه‌كی چوارده‌ ساڵی، ئه‌و فیلمه‌ له‌خولی پانزه‌هه‌مینی فیستیڤاڵَی ئیسپانیا نمایش كرا، كه‌تێیدا ئه‌كته‌ری ناسراوی فره‌نسی(جیرالد شاپلن) رۆڵَی پاڵه‌وانییه‌تی تێدا بینی.

ئه‌م فیلمه‌ دوای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی خانه‌واده‌كه‌ی ماركێز له‌لایه‌ن (كارلسن و جان كلود) سیناریۆكه‌ی بۆ نووسراو بۆ سینه‌ما ئاماده‌ كرا.

سیناریۆكه‌ له‌ره‌سه‌ندا به‌زمانی دانیماركی بوو، دواتر وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فره‌نسی و ئینگلیزی و ئیسپانی، وێنه‌كانی له‌ویلایه‌تی (كامبتشی ) خوارووی مه‌كسیك گیراوه‌.

حه‌یده‌رعه‌بدولڕه‌حمان

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.