یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌سه‌ر داوای یۆرگن كلۆپی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پێدری گۆنزالێسی یاریزانی لاوی یانه‌ی بارسێلۆنا واژووبكات.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی میرۆری بریتانی بڵاویكرده‌وه كه یۆرگن كلۆپ چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی پێدری ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی یاریزانه‌كه له وه‌رزی یه‌كه‌می یاریكردنی له ڕیزی بارسا پێشكه‌شی كردووه‌و له كاتی به‌شداریكردنی له چل وچوار یاری تیپه‌كه‌یدا سه‌رنجی هانده‌رانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
پێدری ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زارونۆزده له یانه‌ی لاس پالماسه‌وه به بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام بۆ یه‌ك وه‌رز به خواستن له ڕیزی لاس پالماس مایه‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌شدا گه‌ڕایه‌وه بارساو بڕی چوارسه‌د ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه كاتالۆنیه‌كه دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، له هاوینی پارساڵ بایرن میونشن ئۆفه‌رێكی به بڕی چل ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی پێدری پێشكه‌شی بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام به‌رپرسانی بلاوگڕانا ئۆفه‌ره‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.