دادگای ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا سزای یازده ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر جۆن ڤیافارا یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كۆلۆمبیا سه‌پاند، ئه‌ویش به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان.
پێشتریش له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، ڤیافارا دانی به تاوانه‌كه‌ی نابوو كه به‌نیاز بوو بڕی پێنج كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كۆكاین به قاچاغ بگوازێته‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له مانگی كانوونی دووه‌می پارساڵیش یاریزانه‌كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆلۆمبیاوه ڕاده‌ستی ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكا كرا.
جێگای باسه ڤیافارای ته‌مه‌ن چل‌ودوو ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له ڕیزی ده یانه یاری كردووه‌و له ساڵی دووههزاروچواریش نازناوی جامی لیبه‌رتادۆرسی له ڕیزی یانه‌ی وانس كالداسی كۆلۆمبی به‌ده‌ستهێنا.
به تۆمه‌تی بازرگانیکردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان جۆن ڤیافارای کۆڵۆمبی به 11 ساڵ به‌ندکردن سزادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.