Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:42

ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێبار تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا، سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی بیستونۆیه‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئێباری میوانی برده‌وه.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی ڕیال به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتن و له‌ خوله‌كی چلویه‌كدا، ماركۆ ئه‌سێنسیۆ گۆڵێكی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ تۆماركردو ئه‌م گێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ سوودی تیپی میواندار ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاوسێدا، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵی دووه‌می ڕیالی به‌ لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش ڕیال مه‌درید به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ شه‌ست وسێ خاڵ، ئێباریش به‌ بیستوسێ خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.