Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:46

بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگە رێوره‌سمێک به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
#7 #8
100%

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی له‌ شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێك بەڕێوەچوو.

کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو 2021.3.27، بەمەبەستی دروستكردنی پردی پەیوەندیی لەنێوان مرۆڤ و ژینگەکەی لەجیهاندا و بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەییە لە کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و بڵاوکردنەوە هۆشیاری ژینگەیی لەلای تاكەكانی كۆمەڵگا، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەشتەی ژینگەی هەرێمی کوزدستان و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەیی و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی و کۆمپانیای باغی پڕ گوڵ، ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی لەهەولێر بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕووناکی کارەبا کوژرایەوە مۆم داگیرسێنران.

چالاكی كاتژمێری زەوی چالاكییەكی جیهانیە و بەبەشداری زیاتر لە 150 وڵات، ساڵانە لەسەرانسەری جیهان، ئەوڕۆژە لە كۆتا شەمەی مانگی ئازار لەكاتژمێر 8:30ی شەو ئەنجامدەدرێت، مەبەست لەئەنجامدانی ئەو چالاكییە زۆر بوونی ئەو كێشە ژینگەییانەیە كە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەهۆی كەمی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی لەكۆمەڵگەكان، وەکو زۆر بەكارهێنانی كارەبا و زۆر بوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لەشارەكان و پیسکردنی شوێنە گشتییەکان و زۆر بوونی ژاوەژاو و پیسبوونی هەوای شارەكان و پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە و نەبوونی هۆشیاریەکی بەرزی ژینگە پارێزی لەکۆمەڵگاکان.

چالاکی ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی بۆ یەکەم جار لە شاری سیدنی ئوسترالی  لە 31ی ئازاری 2007 ئەنجامدراوە، کە تێیدا دوو ملیۆن و دوو سەد هەزار کەس و دوو هەزار و سەد پێگەی بازرگانی هەستان بە کوژاندنەوەی ڕووناکی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ئەوانەی کە پێویست نەبوون، بۆ ماوەی کاتژمێرێک.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.